کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر گوتەکانی ناتانیاهو کە بێڕێزی بە حەزرەتی عیسا کردووە
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ڕایگەیاند گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو دەربارەی حەزرەتی عیسا و جەنگیزخان، بێڕێزی بەرامبەر حەزرەتی مەسیحی تێدایە.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، عێراقچی پەیامێکی لە بارەی گوتەکانی دوێنێی ناتانیاهو بڵاوکردەوە.
عێراقچی ڕایگەیاند: "بۆ ڕێبەرێک کە هێندە پشت بە ناوەندە مەسیحییەکانی ئەمریکا دەبەستێت، ئەو بێڕێزییەی ناتانیاهو بەرامبەر حەزرەتی مەسیح نیشانی داوە، جێگەی سەرنجە".
عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهو دەرچووە و، گوتی: "ئەو ستایشە بێ سنوورانەی بۆ جەنگیزخان دەیکات، کە دڕندەترین کۆمەڵکوژکاری ناوچەکە بووە، لەگەڵ پێگەی ئێستای خۆی وەک تاوانبارێکی داواکراوی جەنگ یەکدەگرێتەوە".
ناتانیاهو لە گوتارێکدا دەربارەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، حەزرەتی عیسای لەگەڵ جەنگیزخان بەراورد کرد و، گوتی: "ئەگەر بەهێز و بێبەزەیی بیت، خراپە بەسەر چاکەدا سەردەکەوێت". ئەم لێدوانانەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی توندی موسڵمانان و هەندێک لە مەسیحییەکانی لێکەوتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
