جيهان

ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٦١ ھەزار و ٢٥٨ کەس

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٦١ ھەزار و ٢٥٨ کەس.

Mohamed Majed  | 07.08.2025 - نوێکردنەوە : 08.08.2025
ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەرزبووەوە بۆ ٦١ ھەزار و ٢٥٨ کەس

Gazze

غەززە ــ AA

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٦١ ھەزار و ٢٥٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە ١٥٢ ھەزار و ٤٥ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٠٠ کەس کوژراون ٦٠٣ی دیکەیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ نۆ ھەزار و ٧٥٢ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە ٤٠ ھەزار و چوار کەس.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٦١ ھەزار و ٢٥٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٥٢ ھەزار و ٤٥ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın