ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٣٢ ملیۆن و ١٠٤ هەزاری تێپەڕاند
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و بەخێرایی بە جیهاندا بڵاوبووەوە، تا ئێستا تووشی زیاتر لە ٣٢ ملیۆن و ١٠٤ هەزار کەس بووە.

Ankara
ئەنقەرە- AA
ماڵپەڕی "Worldometer" نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جیهاندا بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا، ٩٨٢ هەزار و ٤٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە، ٣٢ ملیۆن و ١٠٤ هەزار و ٢٤٨ کەس، لەو ژمارەیەش ٢٣ ملیۆن و ٦٨٥ هەزار و ٨٧٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٤٣٦ هەزار و ٣٢٤ تووشبووی دیکەش چارەسەریان بەردەوامە.
زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا تۆمار کراوە کە حەوت ملیۆن و ١٣٩ هەزار و ٥٥٣ حاڵەتی تووشبوون و ٢٠٦ هەزار و ٥٩٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانە.
لە دوای ئەمریکا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا تیایدا لە ٣٠٠ هەزار تێپەڕیوە بەم شێوەیەیە:
هیندستان پێنج ملیۆن و ٧٣٢ هەزار و ٥١٨، بەڕازیل چوار ملیۆن و ٦٢٧ هەزار و ٧٨٠، رووسیا یەک ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٢٤١، کۆلۆمبیا ٧٨٤ هەزار و ٢٦٨، پێرو ٧٨٢ هەزار و ٦٩٥، مەکسیک ٧١٠ هەزار و ٤٩، ئیسپانیا ٦٩٣ هەزار و ٥٥٦، کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٦٥ هەزار و ١٨٨، ئەرجەنتین ٦٦٤ هەزار و ٧٩٩، فەڕەنسا ٤٨١ هەزار و ١٤١، چیلی ٤٤٩ هەزار و ٩٠٣، ئێران ٤٣٢ هەزار و ٧٩٨، بەریتانیا ٤٠٩ هەزار و ٧٢٩، بەنگلادیش ٣٥٣ هەزار و ٨٤٤، سعوودیە ٣٣٢ هەزار و ٦٣٥، عێراق ٣٣١ هەزار و ٣٥٩، پاکستان ٣٠٨ هەزار و ٢١٧، تورکیا ٣٠٨ هەزار و ٦٩ و ئیتاڵیا ٣٠٢ هەزار و ٥٣٧.