ژمارەی ئەو کەسانەی بەتۆمەتی کارکردن بۆ مۆساد لە مالیزیا دادگایی دەکرێن بۆ ١٣ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەتۆمەتی کارکردن بۆ ئاژانسی هەواڵگریی و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل (Mossad)، لە مالیزیا دادگایی دەکرێن بۆ ١٣ کەس بەرزبووەوە.

Kuala Lumpur
کوالا لومپور-AA
دوای دەستبەسەرکردنی دوو کەسی دیکە کە گوایە دەستیان هەبووە لە رفاندنی پڕۆگرامسازێکی فەڵەستینی لە کوالا لومپور، ژمارەی ئەو کەسانەی بەتۆمەتی کارکردن بۆ ئاژانسی هەواڵگریی و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل (Mossad)، لە مالیزیا دادگایی دەکرێن بۆ ١٣ کەس بەرزبووەوە.
میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە کە دەست کراوە بە دادگاییکردنی دوو کەسی دیکە لەوانەی کار بۆ مۆساد دەکەن و دەستیان هەبووە لە رفاندنی پڕۆگرامسازێکی فەڵەستینی لە کوالا لومپور پایتەختی مالیزیا.
پۆلیسی مالیزیا لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ویلایەتەکانی کوالا لومپور، سێلانگۆر و مێلاکا لەنێوان ٢٩ی ئەیلوول تا چواری تشرینی یەکەم ١٨ کەسی دەستبەسەر کردبوو.
دادگاییکردنی ١١ گومانلێکراو کە یەکێکیان ژن بوو لە دادگای سزادانی کوالا لومپور دەستی پێ کردبوو.
دوای ئەوەی دوو کەسی دیکە بەتۆمەتی رفاندن تۆمەتبارکران، پرۆسەی دادگاییکردنی ١٣ کەس لەو ١٨ کەسەی دەستبەسەر کرابوون دەستی پێ کرد.
- رووداوەکە
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی "New Straits Times"، ئاژانسی هەواڵگریی و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل (Mossad)، چوار هاووڵاتی مالیزیایی راسپاردبوو بۆ دۆزینەوە و رفاندنی دوو فەڵەستینی کە پێی وابوو پەیوەندییان بە بزووتنەوەی حەماسەوە هەیە.
لە ٢٨ی ئەیلوولدا، چوار هاووڵاتییە مالیزیاییەکە کە سەربە ئاژانسی هەواڵگریی و ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل بوون ئۆتۆمبێلی پڕۆگرامسازە فەڵەستینییەکەیان راگرت و رفاندیان، کەسێکی دیکە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوو لەبارەی رووداوەکەوەوە، بنکەی پۆلیسی دانگ وانگی لێ ئاگادار کردەوە.
پڕۆگرامسازە فەڵەستینییەکە دوای رفاندنی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئەشکەنجەدرابوو و لەلایەن ئەو چوار کەسەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو، هاوکات پۆلیس گەیشتە ئەو شوێنە و لە هەڵمەتێکدا پڕۆگرامسازە فەڵەستینییەکەی رزگارکردبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن