ژاپۆن.. فڕێدانی زیاتر له هه‌زار ڤاكسینی کۆرۆنا
- به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌ستنگه‌یه‌ك لە ژاپۆن، زیاتر له هه‌زار ڤاكسینی کۆرۆنا له فڕێدران.

Tokyo
تۆكیۆ – AA
له ئاكامی له‌كاركه‌وتنی به‌ستنگه‌یه‌ك لە ژاپۆن، هه‌زار و ٣٢ ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی Pfizerی ژاپۆنی پێشخراوه، له‌كاركه‌وتن.
میدیای گشتیی ژاپۆن NHK به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئەو وڵاتە بڵاویكرده‌وه كه به‌ستنگه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی كه ژماره‌یه‌ك ڤاكسینی تیادا هەڵگیرابوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئامێری دیكه به یه‌ك پلاكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، كاره‌بای به‌ستنگه‌كه پچڕاوه.
دوای پچڕانی كاره‌باش ئه‌و هه‌زار و ٣٢ ڤاكسینه‌ی کە له‌لایه‌ن Pfizer به‌رهه‌م هێندراوه به‌هۆی مانه‌وه له‌و به‌ستنگه‌یه‌دا ئیکسپایەربوون.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه پچڕانی كاره‌باكه بۆ ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه ئەو پلاكه‌ی به‌ستنگه‌كه‌ی له‌سه‌ر بووه گوشاری زۆری له‌سه‌ر بووه و چه‌ند ئامێرێكی دیكه‌ی كاره‌باییش له‌سه‌ر هه‌مان پلاك تەزوویان وه‌رگرتووه.
دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌یش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی بۆ دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ناردووه كه پێویسته بۆ به‌ستنگه‌كانیان سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن