جيهان

ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە سنوری تورکیا و هێڵەکانی بەریەکەوتن لەگەڵ دیمەشق هێڵی دابینکردن دادەنێت

لە ڕەققە کە خاوەنی پێکهاتەیەکی خاکی نەرمە، تونێلەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان.

Muhammed Karabacak  | 05.09.2025 - نوێکردنەوە : 05.09.2025
ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە سنوری تورکیا و هێڵەکانی بەریەکەوتن لەگەڵ دیمەشق هێڵی دابینکردن دادەنێت

Damascus

دیمەشق - AA

ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە ناوی هەسەدەی بەکاردەهێنێت، لە پارێزگاکانی ڕەققە و حەلەب و دێرازور، بە درێژایی ڕووباری فورات و لە هێڵەکانی بەریەککەوتن لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق و لەو ناوچانەی داگیری کردووە لە درێژایی سنووری سوریا و تورکیا، هێڵی دابینکردن دادەنێت.

دوای ئەوەی حکوومەتی دیمەشق کۆبوونەوەکانی پاریسی هەڵپەسارد، ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە داکۆکی لە پێکهاتەیەکی لامەرکەزی دەکات، دوای ئەو کۆنفرانسەی لە حەسەکە لەگەڵ کەسایەتيیە دیارەکانی دروزی و عەلەوی لە سووریا ڕێکیخست، جووڵەکانی لە ڕەققە، حەلەب و دێرازور و هێڵی سنووری تورکیا زیاد کردووە.

تیرۆریستەکانی پەکەکە/یەپەگە، لە هێڵی بەرگریی یەکەم بە درێژایی هێڵی سنووری تورکیا لە نێوان قەزاکانی مالیکی لە حەسەکە و عەینولعەرەب لە حەلەب مین دادەنێن.

هاوشێوەی هێڵی بەرگریی لە سنووری تورکیا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، دەستیکردووە بە دامەزراندنی سێ هێڵی بەرگریی بەدرێژایی هێڵەکانی بەریەککەوتن لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق، لەوانە لە ناوچەی دێرحافەر لە حەلەب، ناوچەی تەبقە لە ڕەققە و ناوچەی ڕووباری فورات لە دێرازۆر.

پەکەکە/یەپەگە، جگە لە چەکی مامناوەندی و سووک، چەکی دژە تانکی لە هێڵی یەکەمدا جێگیرکردووە، لە هێڵی دووەمدا ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هاوەن و تۆپهاوێژی جێگیرکردووە.

ڕێکخراوەکە لە هێڵی سێهەمدا تۆپهاوێژی دوورمەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی جێگیرکردووە. هەروەها بۆ شاردنەوەی چەک لەم هێڵانەدا، بەتایبەتی لە ڕەققە و لە بن ڕووباری فورات، کاری هەڵکەندنی تونێلی خێرا کردووە، هەم ئەو هێڵانەی بە یەکترەوە بەستووەتەوە و هەمیش بە هێڵی چوارەمەوە بەستوونیەتەوە بۆ دابینکردنی چەک و پێداویستی لۆجستی.

دوای پێکدادانەکان لەگەڵ داعش، هەسەدە لە شوباتی ٢٠١٩ەوە لە ناوچەی باغوز لە دێرازۆر دەستیکرد بە هەڵکەندنی تونێل لەو ناوچانەی داگیری کردوون.

ئەو تونێلانەی کە پەکەکە/یەپەگە بەکاریان دەهێنێت، بەسەر سێ دەستەی سەرەکیدا دابەش دەبن کە بریتین لە تونێل بۆ تێپەڕبوونی مرۆڤ، ئەوانەی فراوانییان گونجاوە بۆ تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلەکان و ئەوانەیشی کە وەک شوێنی حەوانەوە و ژیان و ناوەندی فەرماندەیی بەکاردێن.

پارێزگای ڕەققە کە خاوەنی پێکهاتەیەکی خاکی نەرمە، ئەو تونێلانەی ڕێکخراوی تیرۆریستی هەڵیکەندوون بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın