جيهان

ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە بەردەوامە لە ڕێگریی کردن لە مەدەنییەکان بۆ جێهێشتنی دێرحافر

Mustafa Deveci, Turgut Alp Boyraz  | 16.01.2026 - نوێکردنەوە : 17.01.2026
ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە بەردەوامە لە ڕێگریی کردن لە مەدەنییەکان بۆ جێهێشتنی دێرحافر

Halab

حەلەب - AA

ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، بەردەوامە لە ڕێگریی کردن لە دەرچوونی سەلامەت و کاتیی هاووڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەی دێرحافری ژێر داگیرکاری، کە سوپای سووریا وەک ناوچەی سەربازی ڕایگەیاندووە.

ئەو ڕێڕەوە مرۆییەی سوپای سووریا بۆ جێهێشتنی کاتیی مەدەنییەکانی ناوچەی دێرحافر تا کۆتاییهاتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە دیاریی کردووە کە ئەگەری ڕوودانی هەیە، ئەمڕۆش بە کراوەیی هێڵدراوەتەوە.

سوپا بڵاوی کردەوە کە ڕێڕەوە مرۆییەکەی سەر ڕێگەی سەرەکی M15 کە ناوچەی دێرحافر و حەلەب بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمڕۆ تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی ناوخۆ بۆ تێپەڕبوونی مەدەنییەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، وەک دوێنێ ئەمڕۆش بەردەوامە لە ڕێگریی کردن لە جێهێشتنی کاتیی مەدەنییەکان لە دێرحافر کە داگیری کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی قەزای دێرحافر، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی بەردەوامە لە ڕێگریی کردن لە دەرچوونی مەدەنییەکانی دێر حافر و دەوروبەری لە ڕێگەی ڕێڕەوە مرۆییەکەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın