جيهان

ڕیپۆرتەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان: "دادگای سزای نێودەوڵەتی ئیسرائیل دادگایی ناکات"

ڕیپۆرتەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، جۆن دوگارد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو: " یاسای نێودەوڵەتی کلیلی ئاشتییە و ئەمەش بەو مانایە دێت ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی، دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

Faruk Hanedar, Esra Tekin, Zahir Sofuoğlu  | 12.12.2023 - نوێکردنەوە : 12.12.2023
ڕیپۆرتەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان: "دادگای سزای نێودەوڵەتی ئیسرائیل دادگایی ناکات"

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

ڕیپۆرتەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ، جۆن دوگارد ڕایگەیاند کە سەرۆکی داواکاریی گشتی سەربە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، کەریم خان لەگەڵ ئەوەدا نییە، سەرکردەکانی ئیسرائیل دادگایی بکرێن.

جۆن دوگارد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "یاسای نێودەوڵەتی کلیلی ئاشتییە و ئەمەش بەو مانایە دێت ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی، دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

گوتیشی: "لە کاتێکدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو ھێرشانەی کە حەماس لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەوە ئەنجامی داوە، بەڵام ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە پشتگوێ دەخرێن".

ڕاشیگەیاند: "گرنگە جەخت لەوە بکرێتەوە کە حکوومەتی ئیسرائیل و سەرۆکەکەی (بێنیامین ناتانیاھو) و ئەنجوومەنی وەزیرانی جەنگ و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی سوپای ئیسرائیل بەرپرسن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، تاوانی دژبە مرۆڤایەتی، ھەروەھا تاوانی کۆمەڵکوژی، بۆیە پێویستە بەرپرسیارێتی ئەو تاوانانە لە ئەستۆ بگرن".

ئاماژەی بەوەیشدا: "ئەمریکا دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆی لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی ھەر پێشنیازێک کە بڕیاری ئاگربەست لە غەززە لەخۆ بگرێت بەکاردەھێنێت".

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ڕێنمایی بەم ئاراستەیە قبوڵ ناکات، تەنانەت ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ئاگربەست لە غەززە دەربکات.

گوتیشی: "ئاگربەست لە غەززە بەندە بە بڕیاری وڵاتە زلھێزەکانی ڕۆژئاوا، لەسەروویانەوە ئەمریکا و بەریتانیا، پێویستە ئیسرائیل ناچار بکەن کە ئاگربەست لە غەززە قبوڵ بکات و جێبەجێشی بکات، بۆ ئەوەی ئاشتی لە ناوچەکە بەدی بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın