جيهان

ڕووسیا: "پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە ھەنگاوێکی ھەڵەیە"

نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دمیتری پۆلیانسکی ڕایگەیاند کە پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە بە تەواوی، ھەنگاوێکی ھەڵەیە و پێشێلکردنی سەرجەم بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

Şerife Çetin, Aladdin Mustafaoğlu  | 08.08.2025 - نوێکردنەوە : 08.08.2025
ڕووسیا: "پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە ھەنگاوێکی ھەڵەیە"

New York

نیویۆرک ــ AA

نوێنەری ھەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دمیتری پۆلیانسکی پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە بە تەواوی، بە ھەنگاوێکی ھەڵە لەقەڵەمداو و رایگەیاند کە ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل، پێشێلکردنی سەرجەم بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

دمیتری پۆلیانسکی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا سەبارەت بە پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی کەرتی غەززە بە تەواوی گوتی: "بێ گومان ئەو پلانە، ھەنگاوێکی ھەڵەیە و ئێمە ئەو جۆرە چالاکییانە ڕەت دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل، پێشێلکردنی سەرجەم بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

جەختی لەوەش کردەوە کە تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ململانێیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، جێبەجێکردنی بڕیاری چارەسەریی دوو دەوڵەتییە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın