سياسەت, جيهان

چاوشئۆغڵو: "لە دژی ئەوەین دانەوێڵەی ئۆکراینا بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "لە دژی ئەوەین دانەوێڵە یان ھەر بەروبوومێکی دیکەی ئۆکراینا لەلایەن رووسیا یان وڵاتێکی دیکەوە دەستی بەسەردا بگیرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت".

Aladdin Mustafaoğlu   | 23.06.2022
چاوشئۆغڵو: "لە دژی ئەوەین دانەوێڵەی ئۆکراینا بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە وڵاتەکەی رەتی دەکاتەوە دانەوێڵە یان ھەر بەروبوومێکی دیکەی ئۆکراینا لەلایەن رووسیا یان وڵاتێکی دیکەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت.

مەولود چاوشئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتا بەریتانییەکەی، لیز ترەس گوتی: " لە دژی ئەوەین دانەوێڵە یان ھەر بەروبوومێکی دیکەی ئۆکراینا لەلایەن رووسیا یان وڵاتێکی دیکەوە دەستی بەسەردا بگیرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی بفرۆشرێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند "لەکاتی گونجاودا، ناوندێک تایبەت بە قەیرانی دانەوێڵەی ئۆکراینا لە ئیستانبوڵ، ھەروەھا ناوچەیەکی ئارام لە دەرەوەی ئاوی ھەرێمی لە ئۆکراینا دادەمەزرێندرێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın