جيهان, ئابووری, archive

پەیکەری ئازادی بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

پارێزگای نیویۆرک ڕۆژانە بڕی ٦١ ھەزار دۆلار دەدات بەپارکی "نەتەوەیی" لەبەرامبەر سەرلەنوێ کردنەوەی پەیکەری ئازادی بەڕووی گەشتیاراندا.

14.10.2013 - نوێکردنەوە : 14.10.2013
پەیکەری ئازادی بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

نیویۆرک

لەگەڵ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی نیویۆرک دایخستبوو، پەیکەری ئازادی  نیویۆرک دووبارە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

ئەندرەو کەومۆ پارێزگاری نیویۆرک سەر بەپارتی دیموکرات لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: "لەگەڵ پارێزگای نیویۆرک و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆمان کردووە و لەسەر دووبارە کردنەوەی پەیکەری ئازادی رێک کەوتین."

بەپێ رێکەوتنەکە پارێزگاری نیویۆرک ڕۆژانە ٦١ ھەزار دۆلار دەداتە پارکی نەتەوەیی بۆ کردنەوەی پەیکەری ئازادی بەڕووی گەشتیارانیدا.

لە ١ی ئەم مانگەوە تشرینی یەکەم بە بڕیاری "حکومەتی فیدراڵ" پەیکەری ئازادی بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە.

پەیکەری ئازادی یەکێکە لەو شوێنە گەشتیارانەی سەرنجی گەشتیارانی ڕادەکێشا و یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین شوێنەکانی ئەو پارێزگایە و رۆڵی بەرچاوی ھەیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئابوریی وڵات. لە ساڵی ٢٠١١دا  ٤ ملیۆن گەشتیار روویان لە پارکی نەتەوەیی کردووە بۆ بینینی پەیکەری ئازادی.

لەتەنیشت پەیکەری ئازادی دوورگەی "ئەلیس" و ٣٣ مەزارگە و چەندین باڵەخانە و پارک و باخچە ھەیە، کە سەرجەمیان سەر بەپارکی نەتەوەیی نیویۆرکن.

لەلایەکی ترەوە دوێنێ پارکی کاننۆن لەئەنجامی واژووکردنی رێکەوتنامەیەک لەنێوان ویلایەتی ئەریزۆنا و واشنتۆن دەرگای بەڕووی گەشتیارانیدا کردەوە، بۆ کرانەوەی ئەم پارکە ھەردوو ویلایەتە ڕۆژانە ١٥ ھەزار و ٢٠٠ دۆلار دەدەنە بەڕێوەبەرایەتیی باخچە و پارکەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın