پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئیندۆنێزیا سوبیانتۆ
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئیندۆنێزیا، پرابۆوۆ سوبیانتۆ ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ئیندۆنێزیا و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کراون.
سەرکۆمار ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کردووە هەرچی زووە پێویستە کۆتایی بەو بازنەی توندوتیژییە بهێنرێت کە بە هێرشکردنە سەر ئێران دەستیپێکرد و وڵاتانی کەنداویشی گرتەوە. هەروەها باسی لەوە کرد کە هەوڵەکانی تورکیا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسیی بەردەوامن.
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا جێگەی قبوڵکردن نین و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە گرنگە کۆمەڵگە موسڵمانەکان بێدەنگ نەبن بەرامبەر ئەوەی ئیسرائیل بە ڕێگریی کردن لە چوونە ناو یەکەم قیبلەی ئیسلام، داهاتووی دەخاتە مەترسییەوە.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە سەرکۆماری ئیندۆنێزیا سوبیانتۆ کرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
