پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ لووتکەی نێودەوڵەتیی ڕیزە بۆ بازرگانیی و ئابووریی
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "باوەڕم وایە ئەم کۆنگرەیە کە تیایدا توێژەران و ئەکادیمیسیانی لە ٢٢ وڵاتی جیاواز لێکۆڵینەوەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشکەش دەکەن، زەمینەیەکی بەھێز پێکدەھێنێت بۆ ئەو کارانەی لە داھاتوودا ئەنجام دەدرێن".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد لووتکەی کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ڕیزە بۆ بازرگانیی و ئابووریی، کە تیایدا توێژەران و ئەکادیمیسیانی ٢٢ وڵاتی جیاواز لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکەن، زەمینەیەکی بەھێز بۆ کارەکانی داھاتوو دروست دەکات.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ئاڕاستەی لووتکەی کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ڕیزە بۆ بازرگانیی و ئابووریی کرد، سەرکۆمار ئەردۆغان ھیوای خواست لووتکەکە ببێتە مایەی خێر بۆ ھەمووان و سوپاسی ھەموو ئەوانەی کرد کە بەشداریان لە ڕێکخستنی بەرنامەکەدا کردووە.
سەبارەت بە لووتکەکە سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "باوەڕم وایە ئەم کۆنگرەیە کە تیایدا توێژەران و ئەکادیمیسیانی لە ٢٢ وڵاتی جیاواز لێکۆڵینەوەکانیان بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشکەش دەکەن، زەمینەیەکی بەھێز پێکدەھێنێت بۆ ئەو کارانەی لە داھاتوودا ئەنجام دەدرێن. لووتکەکەمان دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھاریکاریی نوێ لە زۆر بواردا، بە تایبەتی بەندەری لۆجستی ئیییدەرە و قۆناغی دووهەمی ئەو ناوچە پیشەسازییە ڕێکخراوەی پێشبینی دەکەین بەم نزیکانە جێبەجێی بکەین".
