جيهان

پۆلیسی ئیسرائیل لە قودس کەسێکی فەڵەستینی بە سەختی بریندار کرد

پۆلیسی ئیسرائیل، لە رۆژھەڵاتی قودسی داگیرکراو کەسێکی فەڵەستینيی بە بیانووی ھەوڵی ھێرشکردن بە چەقۆ بە سەختی بریندار کرد.

Esat Fırat  | 10.09.2021 - نوێکردنەوە : 17.09.2021
پۆلیسی ئیسرائیل لە قودس کەسێکی فەڵەستینی بە سەختی بریندار کرد

Quds

قودس - AA

پۆلیسی ئیسرائیل، لە رۆژھەڵاتی قودسی داگیرکراو کەسێکی فەڵەستینيی بە بیانووی ھەوڵی ھێرشکردن بە چەقۆ بە سەختی بریندار کرد.

لەو راگەیەندراوەی کە لە پۆلیسی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ناوچەی کۆنەشاری رۆژھەڵاتی قودس، کەسێک ھەوڵی داوە بە چەقۆ ھێرش بکاتە سەر پۆلیس.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش ئاشکرا کراوە کە رووداوەکە لە دەرگای مەجلیس (نازڕ)ی مزگەوتی ئەقسا روویداوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بە سووکی بریندار بووە و تەقەیان لە ھێرشبەرەکە کردووە و لە چالاکییان خستووە.

راگەیەندراوەکە، ھیچ زانیارییەکی لەسەر دۆخی تەندروستیی ھێرشبەرەکە بڵاونەکردووەتەوە.

ھاوکات، لەو ھەواڵانەی کە لە مێدیا فەڵەستینییەکان بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەو کەسەی کە ھەوڵیداوە بە چەقۆ ھێرشی بکاتە سەر پۆلیسی ئیسرائیل، لە ئەنجامی تەقەی پۆلیسەکان بە قورسی بریندار بووە.

لە دوای رووداوەکە، پۆلیسی ئیسرائیل، بۆ ماوەیەک دەرگاکانی ناوچەی کۆنەشاری داخست.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە شایەت حاڵەکانەوە وەرگیراوە، پۆلیس، بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسکڕێژی بۆ بڵاوەپێکردنی گرژییەکانی ناوچەکە بەکارھێناوە.

لە کاتێکدا، ھێزەکانی ئیسرائیل بە بیانووی ھەوڵی "ھێرشکردن بە چەقۆ" و "شێلان بە ئۆتۆمبیل" بەردەوامی بە پێشێلکارییەکانیان لە دژی فەڵەستینییەکان دەدەن، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، ئیسرائیل بە کوشتنی فەڵەستینییەکان بەبێ دادگایی کردن تۆمەتبار دەکەن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın