سياسەت, جيهان

پوتین و عەلیێڤ جێبەجێکردنی رێککەوتننامە سێقۆڵییەکانیان کە لەگەڵ ئەرمینیا واژوو کراوە تاوتوێ کرد

Ruslan Rehimov  | 12.12.2022 - نوێکردنەوە : 12.12.2022
پوتین و عەلیێڤ جێبەجێکردنی رێککەوتننامە سێقۆڵییەکانیان کە لەگەڵ ئەرمینیا واژوو کراوە تاوتوێ کرد

Baki

باکو - AA

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ گفتوگۆیان کرد لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامە سێقۆڵییەکانی نێوان ئازەربایجان و رووسیا و ئەرمینیا کە لە دوای شەڕی دووەمی قەرەباغ واژوو کراوە.

لەو بارەیەشەوە سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەلییەڤ، ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ژمارەیەک بابەتی کردەیی سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامە سێقۆڵییەکانی نێوان سەرکردەکانی رووسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا تاوتوێ کراون کە لە رێککەوتەکانی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ و ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ واژوو کرابوون.

باس لەوەش کراوە کە پوتین و عەلیێڤ پلانەکانیان بۆ باشترکردنی پەیوەندییە ئابووری و لۆجستییەکانی قەوقازی باشوور خستووەتە بەرباس و کۆبوونەوەکانی داهاتوویان تاوتوێ کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن