پشتیوانی سوپای میللی سووریا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی خۆرهه‌ڵاتی فورات
سوپای میللی سووریا هێزێكی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات ره‌وانه‌ی ئورفا كرد.
Kilis
كلیس - AA
سوپای میللی سووریا كه له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێكهاتووه، هێزێكی تایبه‌تیان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات ره‌وانه‌ی ئورفا كرد.
پاسه‌كانی هێزه پڕچهككراوهكهی سوپای میللی سووریا له ناوچه‌ی كلیس به‌ره‌و عه‌نتاب به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌و هێزه كه له میانی رێوشوێنێكی پارێزراودا به‌ره‌و شوێنه‌كه به‌رێخرا، له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری ئورفا به مه‌به‌ستی پشتیوانی جێگیر كرا.