
New York
نیویۆرک - AA
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن، پێشنیاری پاکێچێکی هاوکاری بە بەبڕی ١،٩ تریلیۆن دۆلار پێشکەش کرد بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و قەیرانی ئابووریی.
بایدن پاکێچی رزگاری بەبڕی ١،٩ تریلیۆن دۆلار راگەیاند کە پێشنیاری کردووە بۆ خێراکردنی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە و زیندووکردنەوەی ئابووریی.
لەو پاکێچی رزگارییەدا کە ٤٠٠ ملیار دۆلاری تەرخان دەکرێت بۆ راستەوخۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە و دابەشکردنی پێکوتە، ٣٥٠ ملیاریشی تەرخان دەکرێت داخستنی کورتهێنانی بوودجەی ویلایەت و ئیدارە خۆجێییەکان.
لە پاکێچە رزگارییەکەدا پێشنیاری هاوکاری نەقدی ئەو ئەمریکیانە کراوە بۆ جاری سێهەم کە داهاتیان لە خوار بڕی دیاریکراوە و، بڕیارە ئەمجارە هەزار و ٤٠٠دۆلار بدرێت بەو کەسانە کە پێشتر ٦٠٠ دۆلاریان پێدراوە.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.