جيهان

پاپا: "بەنیگەرانییەکی تایبەتەوە چاودێری رووداوەکانی قودس دەکەم"

رابەری روحی کاسۆلیکەکانی جیهان و سەرۆکی دەوڵەتەشاری ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس نیگەرانی خۆی لە گرژییەکانی قودسی رۆژهەڵات خستەڕوو کە لە دوای ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر فەڵەستینییەکان ئەنجامدراون روویان لە زیادبوون کردووە.

Barış Seçkin  | 09.05.2021 - نوێکردنەوە : 10.05.2021
پاپا: "بەنیگەرانییەکی تایبەتەوە چاودێری رووداوەکانی قودس دەکەم"

Vatican

ڤاتیکان - AA

رابەری روحی کاسۆلیکەکانی جیهان و سەرۆکی دەوڵەتەشاری ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس نیگەرانی خۆی لە گرژییەکانی قودسی رۆژهەڵات خستەڕوو کە لە دوای ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر فەڵەستینییەکان ئەنجامدراون روویان لە زیادبوون کردووە.

پاپا لەدوای نزای تایبەت بە رۆژی یەکشەممە کە هەفتانە لە پەنجەرەی نووسینگەکەی خۆیەوە پێشکەشی دەکات، باسی لە رووداوەکانی شاری قودس کرد.

رابەری روحی کاسۆلیکەکانی جیهان، نزای بۆ کۆتاییهاتنی توندوتیژییەکان و سەقامگیری قودس کرد و باسی لەوەشکرد کە بە نیگەرانییەکی تایبەتەوە چاودێری پێشهاتەکانی قودس دەکەن و گوتی: "داوا لە هەمووان دەکەم لە پێناو رێزگرتن لە ناسنامەی فرەئایینی و فرەکولتووری قودس و سەرخستنی برایەتی بەدوای چارەسەرێکی هاوبەشدا بگەڕێن. توندوتیژی تەنها توندوتیژی لێدەکەوێتەوە و ئیدی دەڵێم؛ پێکدادان بەسە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın