پاكستان.. لە پەلامارێكی چەكداریدا 14 كەس كوژران
- ژمارەیەك چەكدار پاسێكی نەفەرهەڵگریان لە ویلایەتی بەلوجستان باشووری رۆژئاوای پاكستان راگرت و 14 كەسیان كوشت. - سەرۆكوەزیرانی پاكستان، عمران خان پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئیدانە كرد و سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانییان كرد.
Ankara
كاراچی - AA
ژمارەیەك چەكدار پاسێكی نەفەرهەڵگریان لە ویلایەتی بەلوجستان باشووری رۆژئاوای پاكستان راگرت و 14 كەسیان كوشت.
یاریدەدەری كۆمیسێری گوادار، محەمەد وەسیم لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، ژمارەیەك چەكدار لە نێوان شاری كاراچی و بەندەری گوادار پاسێکی نەفەرهەڵگریان راگرتووە و گەشتیارەكانیان دابەزاندووە.
محەمەد وەسیم رایگەیاندووە، ئەنجامدەرانی پەلامارەکە پشکنینیان بۆ ناسنامەی گەشتیارەكانیان كردووە و دواتر 14 كەسیان لێكوشتووە.
راگەیەندراوە كە هێزە ئەمنییەكان دواتر چوونەتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.
لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی پاكستان، عمران خان پەلامارەکەی تیرۆریستییەکەی ئیدانە كرد و سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانییان كرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن