جيهان, هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا

پارێزەرەكەى ترەمپ: "بوونى بەڵگە لەسەر ساختەكارى، ئەنجامەكان لە بەرژەوەندى ترەمپ دەگۆرێت"

رودى جوليانى، پارێزەرى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رايگەياند بەڵگەى ئەنجامدانى رێژەيەكى گەورەى ساختەكارییان لە بەردەستدایە كە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندى ترەمپ دەگۆڕێت.

Dildar Baykan  | 20.11.2020 - نوێکردنەوە : 21.11.2020
پارێزەرەكەى ترەمپ: "بوونى بەڵگە لەسەر ساختەكارى، ئەنجامەكان لە بەرژەوەندى ترەمپ دەگۆرێت"

Washington DC

واشنتۆن - AA

رودى جوليانى، پارێزەرى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ رايگەياند بەڵگەى ئەنجامدانى رێژەيەكى گەورەى ساختەكارییان لە بەردەستدایە كە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندى ترەمپ دەگۆڕێت.

پارێزەرەكانى ترەمپ، لە بارەى ئەو ساختەكارييانەى كە لە هەڵبژاردنەكانى ٣ی تشرينى يەكەمى سەرۆكايەتى ئەمريكا ئەنجامدراون كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانييان لە كۆميتەى نيشتمانی پارتى كۆمارى لە واشنتۆن رێكخست.

رودى جوليانى ئاماژەى بەوە كرد كە بە گوێرەى ئەنجامە نافەرمييەكان وا رەگەياندراوە كە بايدن هەڵبژاردنەكانى بردووەتەوە، و گوتى "ئەمە سەركەوتن نييە، ئەمە فێڵە".

جوليانى بەرگریى لەوەش كرد كە ساختەكارييەكى "پلان بۆدارێژڕاو و گشتگير هەيە" و گوتى لە "چەند شارێكى ژێر كۆنترۆڵى ديموكراتەكان چاوپۆشى لە ساختەكارييەكان كراوە".

پارێزەرەكەى ترەمپ، جوليانى، كاردانەوەى لە بەرامبەر دۆراندنى زۆربەى ئەو داوا ياساييانەى كە تيمەكەى ترەمپ لە بەرامبەر ساختەكارييەكانى هەڵبژاردنەكان بەرزيكردووەتەوە و گوتى، "دادوەرى دوژمنمان هەيە، كە بڕيارى وەهايان داوە لە بەرژەوەندى ديموكراتەكان، مێشک قبوڵى ناكات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın