جيهان

"٢٦ وڵات بوون بە ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە"

یاریدەدەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ کاروباری گشتیی و یاریدەردەری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە کۆشکی سپی، دیلان جۆنسۆن ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٢٦ وڵات بوون بە ئەندام لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە.

Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout  | 28.01.2026 - نوێکردنەوە : 28.01.2026
"٢٦ وڵات بوون بە ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە"

Quds

قودس ــ AA

یاریدەدەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ کاروباری گشتیی و یاریدەردەری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە کۆشکی سپی، دیلان جۆنسۆن ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٢٦ وڵات بوون بە ئەندام لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە.

دیلان جۆنسۆن لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: "وەک قۆناغی یەکەم ھەریەک لە ئەلبانبا، ئەرجەنتین، ئەرمینیا، ئازەربایجان، بەحرێن، بیلاڕووس، بولگاریا، کەمبۆدیا، میسر، سلڤادۆر، ھەنگاریا، ئیندۆنێزیا، ئوردن، کازاخستان، کۆسۆڤۆ، کوێت، مەنگۆلیا، مەغریب، پاکستان، پاراگوای، قەتەر، سعوودیە، تورکیا، ئیمارات، ئۆزبەکستان و ڤێتنام بوون بە ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە".

ڕاشیگەیاندووە: "لە ماوەکانی داھاتوودا، وڵاتی زیاتر دەبن بە ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın