جيهان

١١ کەسی دیکە بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە گیانیان لەدەستدا

- لە ئاکامی هێرشی سەربازیی و هەروەها گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە برسێتی لێکەوتووەتەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ فەڵەستینی دیکە گیانیان لەدەستدا.

Mehmet Nuri Uçar  | 16.08.2025 - نوێکردنەوە : 16.08.2025
١١ کەسی دیکە بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە گیانیان لەدەستدا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئاکامی هێرشی سەربازیی و هەروەها گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە برسێتی لێکەوتووەتەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ فەڵەستینی دیکە گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، مونیر بەریش لەبارەی ژمارەی قوربانیان بە هۆی برسێتییەوە زانیاری بڵاوی کردەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەریش بڵاوی کردووەتەوە، بە هۆی برسێتییەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.

بەو پێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی برسێتییەوە لە غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٥١ کەس کە ١٠٨یان منداڵن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın