جيهان

وەزیری گواستنەوەی عێراق سەعداوی: "تورکیا ڕۆڵێکی گەورەی لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا ھەیە"

وەزیری گواستنەوەی عێراق سەعداوی: "عێراق و تورکیا پێگەیەکی جوگرافیی زۆر باشیان ھەیە، تورکیا دەروازەی چوونە ناوەوەیە بۆ ئەورووپا و، عێراقیش دەروازەی کرانەوەیە بەڕووی کەنداودا".

Haydar Karaalp  | 22.10.2025 - نوێکردنەوە : 22.10.2025
وەزیری گواستنەوەی عێراق سەعداوی: "تورکیا ڕۆڵێکی گەورەی لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا ھەیە"

Baghdad

بەغدا - AA

وەزیری گواستنەوەی عێراق، ڕەزاق محێبس سەعداوی ڕایگەیاند کە تورکیا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا ھەیە.

سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کە پرۆژەیەکی ھاوبەشی تورکیا و عێراقە، ڕەزاق محێبس سەعداوی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.

"کۆماری تورکیای دۆست و برا، ڕۆڵێکی گەورەی لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا ھەیە" وەزیری گواستنەوەی عێراق وای گوت و ڕایگەیاند: "عێراق و تورکیا پێگەیەکی جوگرافیی زۆر باشیان ھەیە، تورکیا دەروازەی چوونە ناوەوەیە بۆ ئەورووپا و، عێراقیش دەروازەی کرانەوەیە بەڕووی کەنداودا".

ڕەزاق محێبس سەعداوی باسی لەوەش کرد کە کارکردن و ھاریکاریی تەواوکارانە لە نێوان عێراق و تورکیادا ھەیە لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا و ئەم پڕۆژەیە عێراق و تورکیا دەبێتە پردی بەستنەوەی ڕۆژھەڵات بە ڕۆژئاوا.

ھەروەھا وەزیری گواستنەوەی عێراق، ڕەزاق محێبس سەعداوی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ڕێگای گەشەپێدان تەنھا پرۆژەیەکی گواستنەوە نابێت و ڕایگەیاند: "ڕێگای گەشەپێدان، پرۆژەیەکی ئابووریی تەواوکارییە کە کەرتی کشتوکاڵ، پیشەسازیی، بازرگانیی، نەوت، وزە، پەیوەندی، گواستنەوە و کارەکانی دیکەی خزمەتگوزاری لۆجستی دەگرێتەوە، بە درێژایی ڕێگای گەشەپێدان لە (بەندەری) فاوەوە تا تورکیا، ناوچەی پیشەسازیی و پرۆژەی وەبەرھێنان ھەن. لەبەرئەوە ڕۆڵی تورکیا لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا گرنگ و چالاکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın