جيهان

وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ڕیازە

وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی کە ئێستا بەسەردانێک لە ڕیاز پایتەختی سعوودیایە، بەشداری لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەکات.

Laith Al-jnaidi  | 09.02.2026 - نوێکردنەوە : 10.02.2026
وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ڕیازە

Syria

سووریا ــ AA

وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ڕیازە پایتەختی سعوودیایە.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویکردەوە کە ئەسعەد حەسەن شەیبانی بە یاوەری سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی گشتیی سووریا، حوسێن سەلامە بەسەردانێک گەیشتووەتە ڕیاز.

ڕاشیگەیاندووە کە، ئەسعەد حەسەن شەیبانی و حوسێن سەلامە لە سەردانەکەیان بۆ ڕیاز بەشداری لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ڕیاز پایتەختی سعوودیە ئەنجام بدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın