جيهان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "گەلی تورکی قوبرس لە ژێر پاراستنی تورکیادایە"

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "تورکیا هاوشێوەی دوێنێ ئەمڕۆش لە پاڵ کۆماری تورکی قوبرسی باکوورە و پشتیوانی دەکات. گەلی تورکی قوبرس لە ژێر پاراستنی تورکیادایە".

Utku Şimşek  | 18.09.2025 - نوێکردنەوە : 18.09.2025
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "گەلی تورکی قوبرس لە ژێر پاراستنی تورکیادایە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سەبارەت بە دابینکردنی سیستمی بەرگریی بۆ ئیدارەی یۆنانی لە قوبرسی باشوور لەلایەن ئیسرائیلەوە، ڕایگەیاند: "بە وریاییەوە چاودێری هەموو جۆرە هەوڵێک دەکرێت کە دەدرێت بۆ تێکدانی هاوسەنگییەکانی دورگەکە، ڕێوشوێن بۆ ئاسایش و ئارامیی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دەگیرێتەبەر".

دوای کۆبوونەوەی هەفتانە سەبارەت بە خستنەڕووی زانیاریی، سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.

سەبارەت بەوەی ئایا دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا گۆڕانکاری لە دۆخی هێزەکانی تورکیا ڕوویداوە یان نا، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "سوپای تورکیا بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی وڵات و سنوورەکانمان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێگریی کردن لە ڕێڕەوی تیرۆر و لە چوارچێوەی مافی بەرگریی ڕەوا کە لە یاسای نێودەوڵەتییەوە سەرچاوەی گرتووە لە سووریایە. کشانەوەی یەکەکانمان لە سووریا تەنیا ئەو بابەتەیە کە لەو دۆخەدا دەتوانرێت سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت کە ئاسایشی سنوورەکانمان بە تەواوی دابین بکرێت و هەڕەشەی تیرۆر بە تەواوی نەمێنێت".

سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لە دابینکردنی سیستمی بەرگریی دەکەن بۆ ئیدارەی یۆنانی لە قوبرسی باشوور لەلایەن ئیسرائیلەوە، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایانگەیاند: "لە نزيكەوە چاودێری ئەو هەواڵانە دەکەین کە باس لەوە دەکەن ئیدارەی یۆنانی لە قوبرسی باشوور سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە ئیسرائیلەوە دەستخستووە. جارێکی دیکە دەمانەوێت ئەوە وەبیربهێنینەوە کە هەوڵی چەکدارکردنی بەردەوامی ئیدارەی یۆنانی لە قوبرسی باشوور و ئەو چالاکییانەی ئاشتیی و سەقامگیریی لە دورگەکە تێکدەدەن، ئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە. بە وریاییەوە چاودێری هەموو جۆرە هەوڵێک دەکرێت کە دەدرێت بۆ تێکدانی هاوسەنگییەکانی دورگەکە، ڕێوشوێن بۆ ئاسایش و ئارامیی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دەگیرێتەبەر. تورکیا هاوشێوەی دوێنێ ئەمڕۆش لە پاڵ کۆماری تورکی قوبرسی باکوورە و پشتیوانی دەکات. گەلی تورکی قوبرس لە ژێر پاراستنی تورکیادایە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın