جيهان

وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە تایلاند گیانلەدەستدانی ٢٧ کەس و برینداربوونی ٨٠ کەسی لێکەوتەوە

Nuri Aydın  | 14.01.2026 - نوێکردنەوە : 14.01.2026
وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە تایلاند گیانلەدەستدانی ٢٧ کەس و برینداربوونی ٨٠ کەسی لێکەوتەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە تایلاند لە ئەنجامی لە ڕێڕەو دەرچوون و وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک کە کرێن تاوەرێک بەسەردا کەوتبوو، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٠ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی دەزگای ڕاگەیاندنی Thai PBS World، لە کاتەکانی بەیانیدا شەمەندەفەرێک کە لە بانکۆکی پایتەختەوە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات دەچوو، بەهۆی کەوتنی کرێن تاوەرێکی پرۆژەی شەمەندەفەری خێرا بەسەریدا، لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و وەرگەڕا.

پۆلیسی تایلاند بڵاوی کردەوە، لە قەزای سیخیۆ سەربە پارێزگای ناخۆن ڕاتچاسیما، کە نزیکەی ٢٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بانکۆکەوە دوورە، کرێن تاوەرێک کە لە پرۆژەی شەمەندەفەری خێرا کاری دەکرد داڕماوە و کەوتووە سەر یەکێک لە ڤاڵگۆنەکانی شەمەندەفەرێکدا.

بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ڕووداوەکەدا لانی کەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٠ کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسانى ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو ئاگرەی بەهۆی لە ڕێڕەو دەرچوونی شەمەندەفەرەکە کەوتبووەوە کۆنترۆڵ کراوە و کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە.

وەزیری گواستنەوەی تایلاند، پیفات ڕاتچاکیتپراکان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بابەتەکە ڕایگەیاند ١٩٥ کەس لەناو شەمەندەفەرەکەدا بوون، ئەوەیشی خستەڕوو کە فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە داوە.

هاوکات نیگەرانی هەیە لە بارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın