وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە تایلاند گیانلەدەستدانی ٢٢ کەس و برینداربوونی ٣٠ کەسی لێکەوتەوە
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە تایلاند لە ئەنجامی لە ڕێڕەو دەرچوون و وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک کە کرێن تاوەرێک بەسەردا کەوتبوو، ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیاندنەکانی تایلاند، بەیانی ئەمڕۆ شەمەندەفەرێک کە لە بانکۆکی پایتەختەوە بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات دەچوو، بەهۆی کەوتنی کرێن تاوەرێک بەسەریدا، لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و وەرگەڕا.
پۆلیسی تایلاند بڵاوی کردەوە، لە قەزای سیخیۆ سەربە پارێزگای ناخۆن ڕاتچاسیما، کە نزیکەی ٢٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بانکۆکەوە دوورە، کرێن تاوەرێک کە لە پرۆژەی شەمەندەفەری خێرا کاری دەکرد داڕماوە و کەوتووە سەر یەکێک لە ڤاڵگۆنەکانی شەمەندەفەرێکدا.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ڕووداوەکەدا لانی کەم ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانى ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو ئاگرەی بەهۆی لە ڕێڕەو دەرچوونی شەمەندەفەرەکە کەوتبووەوە کۆنترۆڵ کراوە و کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەڕمی سەبارەت بە ژمارەی ئەو سەرنشینانەی لە ناو شەمەندەفەرەکەدا بوون، بڵاونەکراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
