واشنتۆن پێشوازی له واژووكردنی رێككه‌وتنی سوودانییه‌كان ده‌كات
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی له واژووكردنی" به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری" له نێوان سوودانییه‌كان ده‌كات و گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ڵێت "به‌ڵگه‌نامه‌كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی راگوزه‌ری له سووداندا".

Arbil
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كه له لایه‌نه‌كانی سوودان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان سوودانییه‌كان كه دوێنێ شەممە به‌ڕێوه‌چوو كرد و به سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی مه‌ده‌نیی راگوزه‌ری ناوی بردووه.
هاوكات ده‌ستخۆشی له‌و هه‌وڵانه‌ش كردووە كه یه‌كێتی ئه‌فریقا و حكوومه‌تی ئه‌سیوپیا پێی هه‌ڵساون له پێناو گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن و واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگۆس له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه "مۆركردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی راگه‌یاندنی ده‌ستووری له نێوان هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕانكاری و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئاینده".
گوتووشییه‌تی "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوی له سوێندخواردنی ده‌ستووریی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌رییه له 19ی ئاب و پاشا دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران له 20ی ئه‌م مانگه، واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی گه‌لی سوودان له هه‌وڵه‌كانی بۆ حكوومه‌تێك كه مافی هه‌موو هاووڵاتییان بپارێزێت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازاد ئه‌نجام بدات".
دوێنێ شەممە هه‌ردوو لایه‌نی سوودانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی حوكمڕان له وڵات و هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕانكاری ئیمزایان له‌سه‌ر هه‌ر دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی "راگه‌یاندنی ده‌ستووری" و "راگه‌یاندنی سیاسی" كرد كه تایبه‌ته به په‌یكه‌ره‌كان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ی راگوزه‌ری و ده‌بێت له‌ماوه‌ی راگوزه‌ری كه 39 مانگ ده‌بێت كار بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌و وڵاته.
په‌یكه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كان بریتییه له سێ ئه‌نجوومه‌ن ئه‌وانیش ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سه‌روه‌ری، وه‌زیران و یاسادانانن.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ری له 11 ئه‌ندام پێكدێت، پێنجییان له‌و كه‌سه مه‌ده‌نییانه‌ن كه هێزه‌كانی گۆڕانكاری كاندیدیان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامی سه‌ربازی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی كاندیدییان ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌ندامێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری كۆك ده‌بن.
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ری دیاری بكرێت و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ری هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و سبه‌ی دووشه‌ممە له بەردەم سه‌رۆكی دادوه‌ری سوێندی یاسایی بخۆن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن