جيهان, هەوالي كۆمپانیەکان

واتساپ تایبەتمەندیی چاککردنەوەی نامەی زیادکرد

کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک، ئینستگرام و واتسئاپ رایگەیاند بەکارهێنەرانی واتساپ دەتوانن لە ماوەی ١٥ خولەکدا ئەو نامانە چاکبکەنەوە کە ناردوویانە.

Sevgi Ceren Gökkoyun  | 23.05.2023 - نوێکردنەوە : 23.05.2023
واتساپ تایبەتمەندیی چاککردنەوەی نامەی زیادکرد

New York

نیویۆرک - AA

کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک، ئینستگرام و واتسئاپ رایگەیاند بەکارهێنەرانی واتساپ دەتوانن لە ماوەی ١٥ خولەکدا ئەو نامانە چاکبکەنەوە کە ناردوویانە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە مێتاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تایبەتمەندییەکی نوێی هێناوە و لەرێگەیەوە کۆنتڕۆڵی زیاتر لە کاتی گفتوگۆکردن بە بەکارهێنەرانی واتساپ دەدات بەشێوەیەک کە دەتوانن هەڵەیەکی بچووکی نووسین چاکبکەنەوە و نووسین بۆ نامەکانیان زیادبکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا، باس لەوە کراوە کە بەکارهێنەران دەتوانن پەنجە لەسەر ئەو نامانە دابگرن کە ناردوویانە و لە رێگەی بژاردەی "چاککردنەوە"وە دەتوانن لە ماوەی ١٥ خولەکدا گۆڕانکاری لە نامەکاندا ئەنجامبدەن و ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو نامانەی کە چاککراونەتەوە بە دەستەواژەی "چاککراوە" هێما دەکرێت بەڵام کەسی بەرامبەر ناتوانێت رابردووی چاککراوەکان ببینێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە کە نامەکان و ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەریاندا هاتووە بە تەواوەتی بە وشەی نهێنی دەپارێزرێن و تایبەتمەندیی بەکارهێنان بۆ هەموو جیهان خراوەتە بەردەست و لە هەفتەکانی ئایندەدا هەموو کەس دەتوانێت بەکاریبهێنێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın