هێزە ئەمنییەکانی سووریا بە یاوەری کاروانێکی یارمەتی مرۆیی چوونە ناو گوندی شیوخ لە کۆبانێ
Halab
حەلەب - AA
لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چوونە ناو گوندی شیوخ لە باشووری قەزای عەین ئەلعەرەب (کۆبانێ) لە باکووری وڵات، کە لە ژێر داگیرکاری ڕێکخراوەکەدایە.
کاروانی هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چووە ناو گوندی شیوخ و لە ناوچەکە جێگیربوو.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریا ئیخبارییە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ جێگیربوونیان لە ناوچەی شیوخ تەواو کردووە و، دوای چوونە ناوەوەی هێزەکان بۆ ناوچەکە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان زیاد کراون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە ڕایگەیاند، کاروانێکی هاوکاریی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێکهاتبوو لە ٢٤ بارهەڵگر چوونەتە ناو گوندەکە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
