جيهان

هێزه‌كانی حه‌فته‌ر به‌ مووشه‌كی گراد هێرشیانكرده‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی معێتیقە

- ملیشیاكانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، به‌ مووشه‌كی گراد فڕۆكه‌خانه‌ی معێتیقە-یان له‌ ته‌رابلوس كرده‌ ئامانج.

Hamdi Yıldız   | 22.01.2020
هێزه‌كانی حه‌فته‌ر به‌ مووشه‌كی گراد هێرشیانكرده‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی معێتیقە

Istanbul

ته‌رابلوس - AA

ملیشیاكانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، سەرکردەی هێزه‌ چه‌كداره‌ ناشه‌رعییه‌كانی لیبیا كه‌ دژبه‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌جه‌نگن، به‌ مووشه‌كی گراد هێرشیان كرده‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی معێتیقە كه‌ ده‌روازه‌ی كرانه‌وه‌ی ته‌رابلوس-ه‌ به‌ رووی جیهاندا.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا، محه‌مه‌د كونونو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ملیشیاكانی حه‌فته‌ر شه‌ش مووشه‌كی گرادیان ئاراسته‌ی معێتیقە كردووه‌.

محه‌مه‌د كونونو باسی له‌وه‌ كرد كه‌ میلیشیاكانی حه‌فته‌ر ده‌یانجار ئاگربه‌ستیان پێشێلكردووه‌ و ئه‌و هێرشه‌ به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın