هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە سەرەڕای ئاگربەست بەردەوامن
Arbil
ھەولێر ــ AA
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، هێشتا بەردەوامن. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٧٠ هەزار فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرماوە، قەیرانی مرۆیی لە غەززە قووڵتر بووەتەوە، بە جۆرێک کە بە هۆی سەرماوەوە تا ئێستا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە سەرەتای ئاگربەستەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بوونەتە هۆی کوژرانی ٤٠٠ کەس و برینداربوونی ١٠٧٤ کەسی تر. هەروەها لە ماوەی ئەم کاتەدا، ٨١٣ پێشێلکاری لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە تۆمار کراوە.
هێرشەکان بوونەتە هۆی زیانپێگەیشتنی نزیکەی ٩٠ لە سەدی ژێرخانی مەدەنی. بە نزیکەی ٣٥٢ هەزار یەکە نیشتەجێبوون بە تەواوی ڕووخاون و بڕی پاشماوەکانیش بۆ ٧٠ ملیۆن تۆن گەیشتووە.

