جيهان, کۆڤید- ١٩

هیندستان.. گیانلەدەستدانی ١٠ کەس بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەک

بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەک لە رۆژئاوای هیندستان، ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

Emel Gözellik   | 21.09.2020
هیندستان.. گیانلەدەستدانی ١٠ کەس بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەک

Ankara

نیودەلهی- AA

لە شاری مومبای پایتەختی ویلایەتی ماهاراشترا رۆژئاوای هیندستان، باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی داڕووخا.

لەبارەی رووداوەکەوە سەرۆکی تیمەکانی نیشتمانیی بۆ ئیدارەدانی کارەساتە سرووشتییەکان، ساتیا پرادخان ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی داڕوخانی باڵەخانەکەوە، لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵ بۆ رزگارکردنی ٢٠-٢٥ کەسی دیکە دەدەن کە لە باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵەخانە داڕووخاوەکەدا گیریان خواردووە.

لە مانگەکانی حوزەیران و ئەیلوولدا، بەهۆی بارانی وەرزییەوە، داڕووخانی باڵەخانە کۆنەکان لە هیندستان زیاد دەکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın