جيهان

هیندستان.. به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وی ١٢٥ كه‌س بوونه‌ قوربانی

له‌ ئاكامی ئه‌و لافاو و رۆچوونی زه‌ویه‌ی به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه‌ ویلایه‌ته‌كانی باشوور و رۆژئاوای هیندستانی گرتۆته‌وه‌ ١٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Ayşe Doğru,Ramal Abdullah Mahmood   | 11.08.2019
هیندستان.. به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وی ١٢٥ كه‌س بوونه‌ قوربانی

Ankara

نیوده‌لهی – AA

له‌ ئاكامی ئه‌و لافاو و رۆچوونی زه‌ویه‌ی به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه‌ ویلایه‌ته‌كانی باشوور و رۆژئاوای هیندستانی گرتۆته‌وه‌ ١٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ئاكامی ئه‌و لافاو و رۆچوونی زه‌ویه‌ی به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه‌ له‌ چوارشه‌ممه‌وه‌ تاكو ئێستا باشوور و رۆژئاوای هیندستانی گرتۆته‌وه‌ ٥٧ كه‌س له‌ ویلایه‌تی كه‌رالا، پێنج كه‌س له‌ تامیل نادو،٣١ كه‌س له‌ كارناتاكا، ٢٩ كه‌س له‌ ماهاراشترا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی داڕوخانی ته‌لارێك به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ گوجارات سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س گوازراونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌ ئارامه‌كان و زۆر كه‌سیش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın