جيهان

هاکان فیدان: "ئەگەر شەڕانگێزیی و فراوانخوازیی ئیسرائیل کۆنترۆڵ نەکرێت لەسەر ئاستی جیهانیی هەست بە دەرەنجامەکانی دەکرێت"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "ئەگەر شەڕانگێزیی و فراوانخوازیی ئیسرائیل کۆنترۆڵ نەکرێت، ئەوا لەسەر ئاستی جیهانیی هەست بە دەرەنجامەکانی دەکرێت".

Tuğba Altun  | 07.07.2025 - نوێکردنەوە : 07.07.2025
هاکان فیدان: "ئەگەر شەڕانگێزیی و فراوانخوازیی ئیسرائیل کۆنترۆڵ نەکرێت لەسەر ئاستی جیهانیی هەست بە دەرەنجامەکانی دەکرێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد ئەو جینۆسایدەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی دەدات، ئەو پێشکەوتنەی بە دەیان ساڵ لە ناوچەکەدا بەدەستهاتووە پێچەوانە کردووەتەوە و، ڕایگەیاند: "ئەگەر شەڕانگێزیی و فراوانخوازیی ئیسرائیل کۆنترۆڵ نەکرێت، ئەوا لەسەر ئاستی جیهانیی هەست بە دەرەنجامەکانی دەکرێت".

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەستکەوتووە، دوێنێ هاکان فیدان لە میانی بەشداری کردنی لە دانیشتنی "بەهێزکردنی فرەلایەنی، پرسە ئابووریی و داراییەکان و ژیری دەستکر"دا کە لە چوارچێوەی ١٧هەمین لووتکەی سەرکردەکانی BRICS بە میوانداری بەڕازیل لە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە پاشەکشەکردن لە فرەلایەنی ئەو بژاردەیە نییە کە بتوانن لەبەرچاوی بگرن، چونکە ئەوە ماوەیەکی زۆر هێزی پاڵنەری پێشکەوتن بووە کە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەیە، هەر لە فڕۆکەوانی مەدەنییەوە تا سیستمەکانی تەندروستی گشتی و بازرگانی دادپەروەرانە و ستانداردەکان لە بواری دیجیتاڵدا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، باسی لەوە کرد ئەو جینۆسایدەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی دەدات، ئەو پێشکەوتنەی بە دەیان ساڵ لە ناوچەکەدا بەدەستهاتووە پێچەوانە کردووەتەوە و، ڕایگەیاند: "ئەو تراژیدیایەی گەلی فەڵەستین ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئەمڕۆ لە چەقی گفتوگۆکانماندایە لەسەر فرەلایەنی. ئەم دۆخە قەیرانێکی جدییە لە ڕووی ڕەوایەتیی و یاسایی بوونی ئەو ڕێکخراوانەی بەرپرسن لە پاراستنی ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی. ئەگەر شەڕانگێزیی و فراوانخوازیی ئیسرائیل کۆنترۆڵ نەکرێت، ئەوا لەسەر ئاستی جیهانیی هەست بە دەرەنجامەکانی دەکرێت".

فیدان ئەوەیشی خستەڕوو کە هەر لەبەرئەوەیە تورکیا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانە و کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئامادەی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پشتیوانی تەواو لە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın