جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد کە ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەكتر بوەستێندرێن

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک داوای کرد کە بەپەلە دانوستان بۆ کۆتاییھێنان بە ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتر ئەنجام بدرێت.

Muhammet İkbal Arslan, Yılmaz Öztürk  | 16.06.2025 - نوێکردنەوە : 17.06.2025
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد کە ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەكتر بوەستێندرێن

Geneve

جنێڤ ــ AA

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک داوای کرد کە بەپەلە دانوستان بۆ کۆتاییھێنان بە ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتر ئەنجام بدرێت.

ڕۆژی ھەینی ڕابردوو ئیسرائیل بە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشی کردە سەر ئێران و لە وەڵامی ئەوەدا، ئێرانیش بە ئاراستەکردنی مووشەک ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

ڤۆڵکەر تورک لە گوتەیەکدا لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ ئاماژەی بەوەدا کە زیادبوونی ململانێیەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، جێگەی نیگەرانییە.

گوتیشی: "دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەو کەسانەی کە داوا دەکەن گرژییەکان کەم بکرێتەوە و دانوستانی بەپەلە بۆ کۆتاییھێنان بە ھێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتر ئەنجام بدرێت، ھەروەھا چارەسەرێک بۆ دۆخی ئێستا بدۆزرێتەوە".

ھەروەھا کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک داوای لە ئیسرائیل و ئێران کرد کە ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتیی بگرن بەتایبەتیش ئەوەی کە پەیوەندیدارە بە پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın