نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی ئەبو زەبی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەبوزەبی و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نھەیان، تاوتوێ دەکات.
Arbil
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەبوزەبی.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەبوزەبی و لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نەھیان کۆدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی گرنگ، دەخرێنە بەرباس.
