نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا: "هێشتا ناکۆکییەکانی نێوان دیمەشق و ھەسەدە بەردەوامن"
باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک ڕایگەیاند، ھەسەدە سوورە لەسەر ئەوەی کە لەناو سوپای سووریادا، وەک قەوارەیەکی یەکگرتوو بمێنێتەوە.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک ڕایگەیاند، ھەسەدە سوورە لەسەر ئەوەی کە لەناو سوپای سووریادا، وەک قەوارەیەکی یەکگرتوو بمێنێتەوە.
تۆماس باراک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەییتد پرێس (AP) ئاماژەی بەوەداوە کە ھێشتا ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی سووریا و ھەسەدە لەبارەی یەکخستنی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بەردەوامن.
ڕاشیگەیاندووە ھەسەدە، سوورە لەسەر ئەوەی کە لەناو سوپای سووریادا، وەک قەوارەیەکی یەکگرتوو بمێنێتەوە کە ئەوەش بووەتە مایەی کێشەیەکی گەورە لە نێوان ھەردوولادا.