ناتانیاهو فەرمانی بە سوپای ئیسرائیلى دا بۆ زیادکردنی هێرشەکانی سەر ئێران

Ankara
ئەنقەرە - AA
دوای هێرشەکەی بەیانی ئەمڕۆی تاران بۆ سەر ئیسرائیل کە وەک وەڵامی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی ئەنجامیدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی دا هێرشەکانی سەر ئێران زیاد بکات.
سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی بەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کە لە تەل ئەبیب و دەوروبەری کردە ئامانج، ناتانیاهو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ناتانیاهو هەڕەشەی لە حکوومەتی تاران کرد و، باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی ئێرانی باجەکەی دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، هەڕەشەی هاوشێوەی بڵاوکردەوە.
کاتز لەبارەی هێرشەکانی ئەم بەیانیەی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوە تاوانی جەنگە و ڕابەری ئێران، عەلی خامنەیی باجەکەی دەدات.
کاتز ئەوەیشی خستەڕوو کە خۆی و ناتانیاهو فەرمانیان بە سوپای ئیسرائیل کردووە بۆ زیادکردنی هێرشەکانی سەر ئێران.
لە وەڵامی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی، ئێران بەیانی ئەمڕۆ بە مووشەک هێرشی کردەوە سەر ئیسرائیل.
بانگەشەی ئەوە کرا کە لەو هێرشەدا لە تەل ئەبیبی پایتەخت مووشەکەکان لە ڕەمەت گان و هۆلۆن و لە باشووریش بیروسەبی (بئر السبع) ڕاستەوخۆ بەر چەند باڵەخانەیەک کەوتوون، و لە بیروسەبی مووشەکەکە بەر نەخۆشخانەی سۆرۆکا کەوتووەتە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن