ناتانیاهو بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکە دەرفەت بۆ خەڵکی ئێران دەڕەخسێنێت کە چارەنووسیان دیاری بکەن
Quds
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل دەرفەت بۆ خەڵکی ئێران دەڕەخسێنێت کە چارەنووسیان دیاری بکەن.
ناتانیاهو ڕاگەیاند کە ناوی ئۆپەراسیۆنەکەیان ناوە، "ئۆپەراسیۆنی نەڕڕەی شێر".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دەمێک بەر لە ئێستا وڵاتەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا دەستی بە هێرش بۆ سەر ئێران کردووە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەوە بە مەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەکانی ئێرانە.
ناتانیاهو ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل دەرفەت بۆ خەڵکی ئێران دەڕەخسێنێت کە چارەنووسیان دیاری بکەن و پەیامێکی وەک گۆڕانکاری لە ڕژێمی ئێران نارد و گوتیشی: "کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو پێکهاتەکانی ئێران، فارسەکان، کوردەکان، ئازەرییەکان، بەلووچییەکان، ئەهوازییەکان، لە دەست ستەمکاری ڕزگاریان بێت و ئێرانێکی ئازاد و ئاشتیخواز بونیاد بنێن".
