مەولەوی عەبدولحەمید: ''لەسێدارەدان متمانەی کۆمەڵگا بەرامبەربە حکوومەت کەم دەکەنەوە''
کەسایەتی ئایینی سوننە مەزهەب لە ئێران و گوتاربێژی نوێژی هەیینی شاری زاهیدان، مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیلزەهی: "پێویستی دادپەروەری ئەوەیە هەموو تۆمەتبارێک پارێزەرێکی هەبێت کە خۆی هەڵیبژێرێت و دادگاییکردنەکان بە ئاشکرا بەڕێوەبچن''.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
کەسایەتی ئایینی سوننە مەزهەب لە ئێران و گوتاربێژی نوێژی هەینی شاری زاهیدان، مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیلزەهی کاردانەوەی نیشان دا لەهەمبەر سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسانەی پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان لە ئێران دەستگیرکراون.
مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیلزەهی لە تویتێکیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی ئەو کەسانە کرد کە لە میانی خۆپیشاندانەکان کە ماوەی نزیکەی چوار مانگە بەردەوامە، دەستگیرکراون.
ئیسماعیلزەهی رایگەیاند: ''کاردانەوەی نەرێنیی بەرامبەر لەسێدارەدانی محەمەد مەهدی کەرەمی و محەمەد حوسێنی، بێمتمانەیی کۆمەڵگا بەرامبەربە حکوومەت نیشان دەدات. کەمێک لە خەڵکی باوەڕ بەو تۆمەتانە دەکەن کە ئاراستەی ئەم دوو گەنجە کراون. پێویستی دادپەروەری ئەوەیە هەموو تۆمەتبارێک پارێزەرێکی هەبێت کە خۆی هەڵیبژێرێت و دادگاییکردنەکان بە ئاشکرا بەڕێوەبچن''.
ئەو کەسایەتیە ئایینیە سوننە مەزهەبە ئێرانییە لە گوتاری نوێژی هەینی لە شەشی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، کاردانەوەی نیشان دا لەهەمبەر دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و بەپێویستی زانی پێداچوونەوە بە یاساکانی سزا، بەتایبەتی سزای لەسێدارەداندا بکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
