جيهان, عێراق

مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری باڵای فەڕەنسا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کۆبووەوە

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و نوێنەری باڵای فەڕەنسا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، فرانسوا تریکۆ دۆخی ئەمنیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و ھەڕەشەکانی داعشیان لە عێراق و سووریا تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 15.12.2025 - نوێکردنەوە : 15.12.2025
مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری باڵای فەڕەنسا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کۆبووەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و نوێنەری باڵای فەڕەنسا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، فرانسوا تریکۆ دۆخی ئەمنیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و ھەڕەشەکانی داعشیان لە عێراق و سووریا تاوتوێ کرد.

ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێم بڵاوی کردەوە کە مەسرور بارزانی پێشوازی کردووە لە نوێنەری باڵای فەڕەنسا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، فرانسوا تریکۆ.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و ھەرێمی کوردستان و دۆخی ئەمنیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و ھەڕەشەکانی داعش لە عێراق و سووریا تاوتوێ کراون.

باسی لەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھەماھەنگی نێوان ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ھەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın