جيهان

مەسرور بارزانی: "دڵگرانم به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٢٧ کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز"

Sarmand Hameed  | 25.11.2021 - نوێکردنەوە : 26.11.2021
مەسرور بارزانی: "دڵگرانم به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٢٧ کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی دڵگرانی خۆی به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٢٧ کۆچبەر نیشان دا کە شەوی رابردوو بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک له‌ نۆکەندی ئینگلیز لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا گیانیان لەدەست دا.

مەسرور بارزانی لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی "زۆر دڵگرانم بەو تراژیدیایەی شەوی رابردوو کە تیایدا ٢٧ کەسی بێتاوان لە نۆکەندنی ئینگلیز گیانیان لەدەست دا. هەندێک لە قوربانییەکان وا دەردەکەوێت کە کورد بن. کار لەسەر دەستنیشانکردنی ناسنامەکانیان دەکەین. هاوخەمی خۆمان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان ده‌رده‌بڕین".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە "ئەو رووداوە مەترسی كۆچكردنی نایاسایی و ئەو قاچاخچیانەمان بیردەخاتەوە کە خەڵک بەرەو مەرگ دەبەن. پێویستە پێکەوە کار بۆ وەستاندنی ئەمە بکەین".

شەوی رابردووو بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە نۆکەندی ئینگلیز (دەریای مانش) لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە ژمارەکی زۆریان گیانیان لەدەست دا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın