میری کوێت سەباح ئەحمەد جابر سەباح کۆچی دوایی کرد
دیوانەی شاهانەی کوێت، بڵاویکردەوە میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

Istanbul
کوێت - AA
دیوانەی شاهانەی کوێت، بڵاویکردەوە میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دیوانەی شاهانەی کوێت لە راگەیەنراوێکدا کە تەلەڤیزیۆنی بڵاویکردەوە، بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری دەوڵەتی کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح رادەگەیەنین.
بەر لە بڵاوکردەنەوەی ئەو راگەیەنراوە، تەلەڤیزیۆنی فەرمی کوێت پەخشی راگرت و قورئانی پەخش کرد.
سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦دا بووە بە میری کوێت.
لە ٢٤ی ئەیلوول، ئەنجوومەنی وەزیرانی وەزیرانی کوێت بڵاویکردەوە کە رەوشی تەندروستی سەباح ئەحمەد جابر سەباح بەرەو باش بوون دەچێت.
میری کۆچکردووی کوێت لە ٢٣ی تەمووزی رابردوو لەسەر راسپاردە و راوێژی تیمی پزیشکی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چووە ئەمریکا.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن