میدیای به‌ریتانیا: "سبه‌ی تێرێزا مای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت"
- پرۆسه‌ی دەرچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) كه بووه‌ته قه‌یران، گوشاری سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای زیادكردووه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه.
London
له‌نده‌ن - AA
پرۆسه‌ی دەرچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) كه بووه‌ته قه‌یران، گوشاری سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای زیادكردووه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئاندری لیدسۆم، وه‌زیری به‌رپرسی ئاڤام كاماراس باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا شه‌وی رابردوو ده‌ستیله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت سبه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران تێرێزا مای ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
لیدسۆم بووه سیی و شه‌شەمین به‌رپرسی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی تێرێزا مای-یە كه ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
تێرێزا مای له میانی دوو ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، له‌وانه؛ دوو وه‌زیری برێكسیت، وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه، وه‌زیرێكی كار، جێگرێكی سه‌رۆكوه‌زیران و دوو وه‌زیری به‌رگریی. هۆكاری زۆرینه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره جیاوازانه‌ی تێرێزا مای كه له سیاسه‌تی برێكسیتدا ده‌ریده‌كردن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و لێكدانه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له راگه‌یاندنی به‌ریتانیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به هۆی زیادبوونی گوشاره‌كانه‌وه ره‌نگه سبه‌ی تێرێزا مای ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
