جيهان

میت بەناو بەرپرسێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و پاسەوانەکەی لە سلێمانی لەچالاکی خست

Hüseyin Cem Dağıstanlı  | 15.01.2025 - نوێکردنەوە : 17.01.2025
میت بەناو بەرپرسێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و پاسەوانەکەی لە سلێمانی لەچالاکی خست

Ankara

ئەنقەرە - AA

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری سلێمانی، ئیسلام دۆتکانلۆو و پاسەوانەکەی لە چالاکی خست، کە یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی پێکهاتەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە ئێران.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت لە سایەی ئەو تۆڕە هەواڵگرییەی لە عێراق دروستی کردووە، بۆیدەرکەوت تیرۆریست ئیسلام دۆتکانلۆو کە خەڵکی ئێرانە، لە گوندەواری پێنجوێن لە شاری سلێمانی چالاکی ئەنجام دەدات.

تیمە مەیدانییەکانی میت دوای ئەوەی بە تەواوی شوێنی ئیسلام دۆتکانلۆو و پاسەوانەکەی شاکام شاهە-یان دەستنیشان کرد، ئۆپەراسیوۆنیان کردە سەریان.

لەو ئۆپەراسیۆنە وردەدا تیرۆریستان دۆتکانلۆو و شاهە لەچالاکی خران.

تیرۆریستی پەکەکە، ئیسلام دۆتکانلۆو کە لە لیستی ئامانجەکانی میتدا بوو و یەکێک بوو لە بەناو بەرپرسانی پێکهاتەی ڕێکخراوەکە لە ئێران، دوایین جار وەک بەناو بەرپرسی ئاکەدیمی فەرماندەیی سیمکۆ سەرهیڵدانی ڕێکخراوەکە کاری کردووە.

دوای ئەوەی پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە، دۆتکانلۆو لەلایەن بەناو بەرپرسانی باڵای ڕێکخراوەکەوە بۆ ماوەیەکی کورت لە دیاربەکرد و بەدلیس ئەرکی پێسپێردراوە و، کردەیەکی زۆری تیرۆریستیی دژ بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەنجامداوە و، لە دەرەوەی سنووریش چالاکی لەگەڵ بەناو کادرانی باڵای ڕێکخراوەکە ئەنجامداوە.

تیرۆریست ئیسلام دۆتکانلۆو کە دامەزرێنەوەی بەناو یەکەکانی بەرگریی کوردستانی ڕۆژهەڵات (YRK)ە، لەگەڵ پاسەوانەکەی ئاکام شاهە کە خەڵکی ئێرانە و ناوە نهێنییەکەی ''شڤان چیا''ە ماوەیەک لە ئێران و هەکاری چالاکیان هەبووە.

لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە|کەجەکە لە ناوخۆی سنوورەکانی وڵات، تیرۆریست ئیسلام دۆتکانلۆو هەڵاتووە بۆ عێراق و لەلایەن بەناو بەرپرسانی ڕێکخراوەکەوە لە سلێمانی ئەرکی پێسپێردراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın