جيهان

محەمەد بن زاید ئال نەھیان بە سەرۆکی ئیمارات هەڵبژێردرا

شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئەل نەھیان بوو بە سەرۆکی نوێی ئیمارات.

Mehmet Nuri Uçar  | 14.05.2022 - نوێکردنەوە : 15.05.2022
محەمەد بن زاید ئال نەھیان بە سەرۆکی ئیمارات هەڵبژێردرا

Istanbul

ئەبوزەبی - AA

دوای ئەوەی سەرۆکی ئیمارات، شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان، دوێنێ کۆچی دوایی کرد، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئەل نەھیان بوو بە سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی "WAM"ی ئیماراتی، لیژنەی باڵای ئیمارات کە لە حەوت ئەمارەت پێکهاتووە، شێخ محەمەد بن زایدی وەک سەرۆکی نوێی ئیمارات راگەیاندوە.

لە هەواڵەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە نەخراوەتەڕوو.

- کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان

دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات، لە دوێنێوە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاند و لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان و کەرتی تایبەتدا بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا.

شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان، کوڕی گەورەی یەکەم سەرۆکی ئیمارات، شێخ زاید بن سوڵتان ئەل نەھیانە و لە دوای کۆچی دوایی باوکی بووەتە سەرۆکی ئیمارات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın