مانگرتنی کاسبکارانی ئێرانی لە سێیەمی ساڵوەگەڕی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکە ئۆکراینییەکە
لە سێیەمی ساڵوەگەڕی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی کە گیانلەدەستدانی ١٧٦ کەسی لێ کەوتەوە، فرۆشیاران لە ئێران قەپەنگی فرۆشگاکانیان داخست.

Tahran
تاران – AA
لە سێیەمی ساڵوەگەڕی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی کە گیانلەدەستدانی ١٧٦ کەسی لێ کەوتەوە، فرۆشیاران لە ئێران قەپەنگی فرۆشگاکانیان داخست و مانگرتنی گشتییان راگەیاند.
سێیەمی ساڵوەگەڕی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە بە بەشداری لایەنە پەیوندیدارەکان لە ناوچەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کرایەوە.
لە ساڵوەگەڕی ئاراستەکردنی مووشەک و بە هەڵە بە ئامانجگرتنی فڕۆکەکە کە هی هێڵی ئاسمانی ئۆکراینا بوو لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بووە هۆی ئەوەی فرۆشیاران لە ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران قەپەنگی فرۆشگاکانیان دابخەن.
بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، فرۆشیاران لە شارەکانی وەک سنە، سەقز، بۆکان و ئابادان قەپەنگی فرۆشگاکانیان داخستوون.
لە گرتە ڤیدیۆییەکیشدا کە ئاماژە بەوە دەدرێت لە شاری نەجەفئاباد لە ئیسفەهان تۆمار کراوە، چەندین کەس کە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دەرکردنی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ سێ کەس بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی گیانی لەدەست داوە، گرد بوونەتەوە؛ یادی قوربانییانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەیان کردووەتەوە.
لای خۆیشیەوە ئاژانسی هەواڵی نیمچەفەرمیی ئێران "مەهر" بڵاوی کردەوە کە رێوڕەسمی یادکردنەوە لە ناوچەی شەهریار'ی تاران کە فڕۆکەکەی لێ کەوتبووە خوارەوە کراوەتەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا هەلیکۆپتەرەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە ئاسمانەوە گوڵیان بۆ ئەو ناوچەیە بەردایەوە کە فڕۆکەکەی لێ کەوتبووە خوارەوە.
ئاماژە بەوە دراوە جگە لە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی، هەروەها کەسوکاری قوربانییانیش بەشدارییان لە رێوڕەسمەکەدا کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن