لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە ئیسپانیا ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی بەریەکكەوتنی دوو شەمەندەفەر لە ھەرێمی ئەندەلوس باشووری ئیسپانیا، ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
Madrid
مەدرید ــ AA
لە ئەنجامی بەریەکكەوتنی دوو شەمەندەفەر لە ھەرێمی ئەندەلوس باشووری ئیسپانیا، ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەنتەری فریاکەوتن لە ھەرێمی ئەندەلوس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوو شەمەندەفەر لە ڕێڕەوی خۆیان لە ھەرێمی ئەندەلوس لایاندا و بەریەککەوتوون.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئەنجامی ڕووداوەکە، ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەش کردووە، ١٢٢ کەسی دیکە کە لە ڕووداوەکەدا برینداربوون، چارەسەریی سەرەتاییان بۆ کراوە و لەئێستادا، ٤١ کەسی دیکە کە بەھۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
ھاوکات کۆمپانیاى ھێڵێ ئاسنینی ئیسپانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی ڕووداوەکەوە، دوو ھەزار گەشت بە ئاراستەی ھەرێمی ئەندەلوس ھەڵوشێندراونەتەوە.
ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوەداوە کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن، ھەروەھا بەھۆی ڕووداوەکە، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
