لە پارێزگای مەرکەزی ئێران بههۆی هێرشی ئەمریکا-ئیسرائیل ١١ کەس کوژران و ١٥ کەس برینداربوون
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە هێرشێکی ئەمریکا-ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای مەرکەزیی ئێران، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی نیمچه فەڕمی ئێران (ISNA)، ئەمریکا-ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو هێرشیان کردووەتە سەر یەکەکانی نیشتەجێبوون لە قەزای مەحەلات لە پارێزگای مەرکەزی.
جێگری پارێزگاری مەرکەزی، حەسەن قەمەری ڕایگهیاند: "لەو هێرشەی شەوی ڕابردووی دوژمنی ئەمریکی-زایۆنی بۆ سەر قەزای مەحەلات ١١ کەس شەهیدبوون و ١٥ کەسیش برینداربوون".
قەمەری ئاماژەی بەوە کرد کە لەو هێرشەدا زیانی زۆر بەر سێ یەکەی نیشتەجێبوون کەوتووە کە ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج، هەروەها چوار یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی ڕووخاون و چواری دیكهش زیانی قورسیان بهركهوتووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
